English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو ھونەرمەند مامۆستا سەردار ئەحمەد دەکات
2019-03-18 [02:37 AM]

ZNA- ھەولێر 




مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا سەردار کرد و لە پەیامەکەدا ھاتووە ھونەرمەندێکی دیارودێرین بوو و لە بواری بەرھەمی ھونەری مۆسیقاو کارکردنی لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە جێ پەنجەی دیار و بەرچاوبوو، بۆیە بە کۆچی دوایی ئەو ھونەرمەندە درزێکی دیکە کەوتە نێو بواری ھونەر.
بەڕێزان خانەوادەی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا سەردار ئەحمەد
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان(مامۆستا سەردار ئەحمەد) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس وکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
(مامۆستا سەردار)  ھونەرمەندێکی دیارودێرین بوو و لە بواری بەرھەمی ھونەری مۆسیقاو کارکردنی لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە جێ پەنجەی دیار و بەرچاوبوو، بۆیە بە کۆچی دوایی ئەو ھونەرمەندە درزێکی دیکە کەوتە نێو بواری ھونەر و مۆسیقای کوردی..
ھیواخوازین ھاوخەمیی ھاوڕێ و دۆست وھۆگرانی بەرھەمەکانی کۆچکردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوەو لەخودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨/٣/٢٠١٩





ئەم هەواڵە 3592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad