English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک کۆماری ئێران ئاگادارای سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ تاران نەبووە
عەلی خامنەیی و بەشار ئەسەد
2019-03-18 [03:21 AM]

​ZNA - هەولێر


نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەوان پشێوەختە ئاگاداری سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ تاران نەبوونە.

مەحموود واعزی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران، ئەمرۆ دووشەممە١٨ی ئاداری٢٠١٩، دەربارەی سەردانی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ تاران لە وەڵامی رۆژنامەنووسان رایگەیاند: تا ئەو کاتەی کە بەشار ئەسەد گەیشتووەتە کۆشکی سەرۆک کۆماریی، ئەوان ئاگاداری سەردانەکەی نوبوونە.

 مەحموود واعزی هەروەها گوتی: بە هۆی بارودۆخی ئەمنیەوە تەنها ٢ کەس لەبەرپرسانی باڵای ئێران ئاگاداری سەردانی بەشار ئەسەد بۆ  تاران بوونە.

بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سووریا، روژی دووشەممە ٢٥ی فەبریوەری لەناکاو سەردانی تارانی کرد و چاوی بە عەلی خامنەیی رێبەر و حەسەن رۆحانی سەرۆک‌ کۆماری ئێران کەوت.

کاتی سەردانی ئەسەد بۆ تاران محەمەد جەواد زەریف به هۆی ئەوەی لە سەردانەکە ئاگادار نەکرابۆوە، دەستی لە کار کێشایەوە کە دواتر لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەست‌لەکار کێشانەوەکەی پەسند نەکرا و درێژەی بە ئەرکەکەی دایەوە.

 





ئەم هەواڵە 5569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad