English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دڵی به‌رگری ریاڵ مه‌درید ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
2019-03-19 [04:30 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ ھەریەکە لە پێگەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا بە شێوەیەکی بەرچاو ھەواڵی چوونی ئەستێرەیێکی ریاڵ مەدرید دوپاتدەکەنەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەکان بەشێوەیێکی گەرم باس لە چوونی رافایێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی دەکەن لە ڕیزەکانی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاوکردەوە کە ڤاران بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی مێرنگی بڕوات و ڕوو بکاتە یانەیێکی تر، ھەروەھا میترۆ نووسیویەتی ھێشتا ڤاران ھیچ یانەیێکی دیاری نەکردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دەڵێت: دوای ھەشت ساڵ یاریکردن لە یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو بەرگریکارە بە جددی بیر لە چوون دەکاتەوەو ڤاران بە باشی دەزانێت ماڵێکی تر تاقیبکاتەوەو کێبڕکێیەکی تر ھەڵبژێرێت.

ھەرچەندە ڤاران و زێدان پەیوەندیەکی باش لە نێوانیان ھەیە و گرێبەستەکەی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت.

پێدەچێ ڤاران کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ یانەی شاھانە و تاکە یانەش کە نزیک بێت لەویاریزانە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیە.





ئەم هەواڵە 10297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad