English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش دان بە کۆتاییهاتنی خۆیدا دەنێت
2019-03-19 [06:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رێکخراوی تیرۆریستی داعش دان بە کۆتاییھاتنی خۆیدا دەنێت و تۆمارێکی دەنگی بڵاو دەکاتەوە.

تیرۆریستێک بەناوی ئەبی حەسەن موھاجیر، کە خۆی وەک گوتەبێژی داعش ناساندووە، لە تۆمارێکی دەنگیدا پەیامێک بۆ چەکدارانی رێکخراوەکەی لە پارێزگاکانی دێرەزوور و رەقە لە سووریا و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەنێرێت.

لە پەیامەکەیدا، ئەبی حەسەن موھاجیر ئاماژە بە گوشارێکی زۆری ھێزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە) لەسەر دواپێگەی خۆیان لە گوندی باغۆز دەکات و داوای ئەنجامدانی کردە تیرۆریستی لە لایەنگرانی لە دژی ھەسەدە، دەکات.

بەھۆی گەمارۆدانی داعش لە گوندی باغۆز، ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە کۆتاییھاتن لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا نزیک بووەتەوە.





ئەم هەواڵە 6187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad