English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند باس له‌ چیرۆكێكی رووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ده‌كات
2019-03-19 [07:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند، سوپاسی پاڵپشتی و ھاوخەمی موسڵمانان دەکات لە کردەوە "تیرۆریستییەکەی" کرایست چێرچدا.

ئاردێرن لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا دووپاتیکردەوە، توندترین سزای ئەنجامدەری ھێرشەکە دەدەن و گوتیشی: "بیری توندرەوەی لە نیوزیلاند جێی نابێتەوە".

ئاردێرن سوپاسی موسڵمانانی جیھان دەکات، کە ھاوخەمی خۆیان بۆ رووداوەکە دەربڕیوە و دەڵێت: "زۆر سوپاسی موسوڵمانانی جیھان دەکەین کە لەم خەمەدا شانبەشانی ئێمە وەستان و ئێمەش لەگەڵیان دەبین".

ئاردێرن چیرۆکی پیاوێکی ٧١ ساڵی دەگێڕێتەوە لە رووداوەکەی ١٥ی ئاداردا و دەڵێت: "پیاوێکی موسڵمانی تەمەن ٧١ ساڵە، کاتێک دەرگای مزگەوتی نوور دەکاتەوە و بە ھێرشکارەکە دەڵێت: سڵاو برا بەخێر بێیت، بێ ئاگا لەوەی چ رقێک لە پشت ئەو دەرگاوەیە کە دەیکاتەوە".

دەشڵێت: "ئەو سڵاوە زۆر شتمان پێدەڵێت، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەو پیاوە کەسێکی بەدین بووە و پێشوازی لە ھەموو کەسێک دەکات و ئامێزی کراوەبووە. و گرنکی بە ھەموو کەسێک دەدات. ئێمە وڵاتێکی خاوەن ٢٠٠ پێکھاتە و ١٦٠زمانی جیاوازین. ھەموو کات دەرگامان کراوە دەبێت و ھەر بە کراوەییش دەمێنێتەوە".

ئاردێرن جەخت لەوەش دەکاتەوە، توندڕەوی لە وڵاتەکەیان جێگەی نابێتەوە و دەڵێت: "ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە خەڵکی ئەم وڵاتە نیە و لبێرە گەورە نەبووە و بیرۆکەکەشی لێرە جێی نابێتەوە".

رۆژی ١٥ی ئادار/ مارسی ٢٠١٩، لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا، چەکدارێک بەناوی برینتن تارانت، ٢٨ ساڵ، لە شاری کرایست چەرچ لە نیوزیلاند، ھەڵیکوتایە سەر دوو مزگەوت، لە ئاکامی رووداوەکەشدا، ٥٠ کەس کوژران و نزیکەی ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 5425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad