English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکی دەرکرد
2019-03-19 [07:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی لەبارەی گەڕانەوەی قیستی پێشینەی ھاوسەرگیری دەرکرد.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە ٥ی وەزارەتی دارایی، کە لە ١٠/٣/٢٠١٩ دەرچووە و وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، ئاماژە بە چەند ڕێکارێک کراوە سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە بوونەتە کەفیلی ھاووڵاتییان لە وەرگرتنی پێشینەی ھاوسەرگیری، بەڵام پابەندی گەڕانەوەی قیستەکان نین.

وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە، کە دەبێت گەنجینەکان نووسراو بۆ فەرمانگەکان بکەن سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی بوونەتە کەفیل و کەفیلەکانیش قیستەکان ناگێڕنەوە.

لەو ڕێنماییەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر ھاووڵاتییەکە پابەندی گەڕانەوەی قیستەکان نەبووبێ، ئەوە مانگانە ١٨٠ ھەزار دینار لە مووچەی فەرمانبەری کەفیل دەگێڕدرێتەوە، تا قەرزە کەڵەکەبووەکان تەواو دەبن.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، کە ھەر فەرمانگەیەک پابەند نەبێت، وەزارەتی دارایی لای خۆیەوە لە شایستەی مووچەی خودی فەرمانبەری کەفیل وەردەگیرێتەوە.





ئەم هەواڵە 15751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad