English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نامەیەی نهێنی گریزمان بۆ یانه‌یێكی تر ئاشکرا کرا
2019-03-19 [07:33 AM]

ZNA- ھەولێر


بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئەنتوان گریزمان ھێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەر لە مالئاوایی کردنی یانەکەی نامەیەکی بە نھێنی لە ڕێگەی نوێنەرانی بۆ یانەی بارسێلۆنا ناردبوو.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە گریزمان لەو نامەیەی داوای لێبوردنی کردبوو لەسەر ئەوەی کە پار ساڵ بەڵێنەکەی بەجێ نەگەیاند و پەیوەندی بە بارسا نەکرد، ھەروەھا دەڵێت کە زۆر دڵخۆش دەبم گەر چانسێکی دیکەم پێ بدرێت بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوودا درێسی یانەی بارسێلۆنا بپۆشم، گریزۆ لە درێژی نامەکەی ئاماژەی کردوە کە ئەوکات نەھات بۆ بارسا لەبەر ئەوەی لەلایەن کارگێڕی و یاریزانانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەوە، بۆیە نەیتوانی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

لە کۆتاییدا ڕۆژنامەکە پێی وایە شێوازی بەرگریکردن و فەرامۆش کردنی ھێڵی ھێرشبردن و بەدەست نەھێنانی نازناوەکان ھۆکاری ئەوەیە کە گریزمان لە یانەکەی بێزار بێت و جارێکی دیکە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە گریزمان پارساڵ زۆر نزیک بوو درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، بەڵام لە دوا ساتەکان پەشیمان بووەوە و گرێبەستێکی تازەی تا ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید واژۆ کرد.


یاریگا





ئەم هەواڵە 10090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad