هەولێر _ ZNA
شارەزاو پسپۆران وای لێڪدەدەنەوە ڪە خواردنی بیبەری توون (تیژ) ڪاریگەری بۆ ئەم نەخۆشیانە هەیە.
1. ڪێشی جەستە ڪەم دەڪاتەوەو لەشێڪی لارو ڕێڪت پێدەبەخشێت.
2. دەبێتە مایەی دووربوونتان لەنەخۆشییەڪانی دڵ و خوێن، بەتایبەتی رەق بوونی خۆن بەرەڪان.
3. دوورمان دەخاتەوە لە نەخۆشی فشاری خوێن.
4. لەسەرجەم نەخۆشییەڪانی شێرپەنجە بەدوور دەبین.
5. دەبێتە مایەی دابەزینی ئاستی شەڪر لەناو خوێن، بەمەش ڪۆنترۆڵی نەخۆشی شەڪرەی پێدەڪرێت.
6. سووڕی خوێن ئاسان دەڪات.
7. ڪرداری هەرس ڪردن خێرا دەڪات.
8. باری مەزاج ڕێك دەخات و بەرگری لە خەمۆڪی دەڪات.
9. ئێش و ئازاری جومگەڪان ڪەمدەڪاتەوە.
10. بۆ ژانە سەر بە سوودە.
11. ئێش و ئازاری ددان ڪەمدەڪاتەوە.
12. سوودی بۆ چارەی هەوڪردنی لەوزەتێن هەیە.
13. ڪۆئەندامی بەرگری جەستە بەهێز دەڪات.
14. هەستەوەری لووت ڪەمدەڪاتەوە
ئەم هەواڵە 9844جار خوێندراوەتەوە |