English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژانی نەورۆز کەش و ھەوا بەم شێوەیە دەبێت 
2019-03-19 [10:46 AM]

ZNA- ھەولێر 




 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کەش و ھەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا  راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا ئاماژە بەباری کەش و ھەوای ھەر ٣ ڕۆژەکە دەکات . 

 لە راگەیندراوەکە ھاتووە ،  ڕۆژی پێنجشەممە کەدەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز ٢١ ی ٣ ی ٢٠١٩ ، کەش ساماڵ و پەڵە ھەورو ھەندێ کات بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.  
بۆ ڕۆژی ھەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەھەندێ ناوچە بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕیَِت . 

کەشناسی  ڕاشیدەگەیەنێت، لەڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینی پلەکانی گەرما  بەچەند پلەیەک ڕوو لەبەرزوبونەوە دەکات  خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت. 
 
ھەروەھا بۆ ڕۆژی شەممە  ئاسمان بەگشتی نیمچە ھەور دەبێت ئەگەری باران بارین لەھەندێ کات ھەیە بەڕێژەیەکی کەم ، لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری باران بارین زیاتر ھەیە 


ی.ا





ئەم هەواڵە 4879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad