English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سولسکایەر ھێرشێکی توند دەکاتە سەر یاریزانی مانشستەر یونایتد 
2019-03-19 [11:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئۆلی جۆنار سولسکایەر راھێنەر یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی زۆر لەیاریزانەکانی توڕەیە و دەڵێت یارییەکانی سەردەمی مۆرینیۆ دووبارە دەکەنەوە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، سولسکایەر بێزاری خۆی لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ولڤەرھامپتۆن دەربڕیووە کە بووە ھۆی دەرکردنی یانەی مانشستەر یونایتد لە قۆناغی چارەگی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، سولسکایەر بە یاریزانەکانی راگەیاندوە ئەمە خراپترین یاریکردن بووە تا ئێستا من بینیوومە و پێویستە بە خێرایی پێداچوونەوە بە شێوازی یاریکردنی خۆمان بھێنین. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سولسکایەر بەیاریزانەکانی گووتووە پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ پێویستە لەسەر یاریزانەکان بەتەواوەتی خۆیان ئامادە بکەن و ئەم جۆرە یارییە دووبارە نەکەنەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad