English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکرێن 
2019-03-19 [11:34 AM]

ZNA- ھەولێر 



پۆلیسی ھەولێر باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری دەستگیرکرد، باندەکە لە چەند مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج بارھەڵگریان دزیوە و لە ناوچەکانی دیکەی عێراق فرۆشتوویانەتەوە.

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر  رایگەیاند:" مانگێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە  دزینی چەند ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر، دەرکەوت باندێکی چوار کەسی لە پشت دزینی ئەو بارھەڵگرانەن".

 گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گووتیشی : "پۆلیس و ئاسایشی ھەولێر توانیویانە ھەرچوار تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".

بەپێی زانیاری پۆلیسی ھەولێر ''دوو لە بارھەڵگرە دزراوەکان تابلۆی ھەولێری ھەبووە و سێیەکەی دیکەش تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراقی پێوە بووە، تۆمەتبارانیش بەپێی ماددەی ٤٤٣ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون''.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad