English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی سلێمانی پلاندەری تاوانێکی کوشتن دەستگیر دەکات 
2019-03-19 [02:07 AM]

ZNA- ھەولێر 


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا رێگرییان لە تاوانێکی کوشتن کرد و پێش ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.


لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبارێک بەناوی (ق، ع، ک) کە بەنیازبووە لەڕێگەی کەسێکە دیکەوە ھاونیشتمانییەک بباتە دەرەوە و بەبیانووی کڕین ‌و فرۆشتنی مەڕ و ماڵات، بڕێک پارە لەگەڵ خۆی ببات و ھەستن بە کوشتنی کەسەکە و بردنی پارەکەی".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە خراوەتە ژێر چاودێریی و سەرئەنجام پێش ئەنجامدانی تاوانەکە، توانراوە تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماوا دەستگیربکرێت، ھەروەھا دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو بەڵگانەدا کە تۆمەتبار بەنیازبووە لە ‌تاوانەکەدا بەکاریان بھێنێت.

تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی (٥٦-٥٧) لە ‌یاسای سزادانی عێراقی و بە ‌فەرمانی دادوەر راگیراوە. 

پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی ھەبووە، لەچەند بنکەیەکی پۆلیس ‌و بە چەند ماددەیەکی یاسایی جیاواز داواکراو بووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad