English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا بەخشینی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران درێژکردەوە
2019-03-20 [06:32 AM]

ZNA- ھەولێر


دوێنێ سێشەممە 19/03/2019 وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران کۆتایی هات، بەڵام ئەمەریکا جارێکی دیکە ئەو وادەیەی درێژکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی France24، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سێ مانگی دیکە وادەکەی درێژکردووەتەوە و ئامانجیش لێی، یارمەتیدانی عێراقە تاکو پێداویستی گاز و کارەبا دابین بکات.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە France24ی راگەیاندووە: "ئەگەرچی درێژکردنەوەی وادەی بەخشینی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی وزەیە، ئێمە بەردەوام دەبین لە گتوگۆکانمان لەگەڵ عێراق لەبارەی سزاکانی سەر ئێران".

دەشڵێت: "بوونی زیاد لە یەک سەرچاوە و بەهێزبوونی توانای عێراق لە هاوردەکردن، ئابووری عێراق باش دەکەن و لە هەژموونی ئێران دووری دەخەنەوە".

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، عێراق پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران گەشە پێدەدات و هەفتەی رابردووش، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو مەبەستە هاتە عێراق.

ساڵی رابردوو، ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە، بەڵام چەند وڵاتێکی لە بەشێک لەو سزایانە بەخشی کە وڵاتی عێراق یەکێک بوو لەوان.





ئەم هەواڵە 5596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad