English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراكسیۆنی پارتی پیرۆزبایی نەورۆز و ئازادی تان لێدەكات
2019-03-20 [07:00 AM]

ZNA- ھەولێر


فراكسیۆنی پارتی پیرۆزبایی نەورۆز و ئازادی تان لێدەكات

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كوردی و جەژنی نەورۆز، كە ڕەمزی خۆڕاگری و ملنەدانی گەلەكەمانە بە جەورو ستەم، پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان دەكەین و ئاواتی نەورۆزێكی ئارام و پڕنێرگز و ڕەنگی بەهاریتان بۆدەخوازین.

جیاواز لە ساڵی ڕابردوو ئێستا خەڵكی كوردستان لە دۆخێكی باشتر یادی جەژنی نەورۆز دەكاتەوە، ئەمەش نیشانەو دەرئەنجامی كۆڵنەدان و پشوو درێژی جه‌ماوه‌ری كوردستان بوو لەو تەحەدی و تەگەرەو شەڕو قەیرانانەی که‌ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌.

ئێستاش بۆزاڵبوون بەسەر هزرە زوحاك ئاساكاندا یەكدەستی و یەكڕیزی دەمانخاتە سەر ڕێگا دروستەكە، هەربۆیە داواكارین هەموو لایەنەكانی كوردستان، بەو پەڕی بەرپرسانە مامەڵە لەگەل ئەو هەل و مەرج و دۆخانە بكەن كە بەرەو ڕوومان دێن و نەورۆزو نوێبوونەوە بكەینە مەرامێك بۆ نوێبوونەوەی پەیوەندییەكانمان و وەك یەك تیمی نیشتمانی لەپێناو خەڵك و خاک هەوڵبدەین.

هاوکات جه‌ژنی نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٩١ که‌ جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان و ئازادکردنی که‌رکوکی دڵی کوردستان بوو، له‌ته‌واوی کوردستانیان پیرۆزده‌که‌ین.

فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان

۲٠/۳/۲٠۱۹





ئەم هەواڵە 2971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad