English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی نەورۆز
2019-03-20 [11:53 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز رایده‌گه‌ێنێ، ئێستا قۆناغێكی تره‌ له‌ ژیانی گه‌لی كوردستاندا و پێویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ وا ده‌خوازێ كه‌ به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو بنێین كه‌ له‌ ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌یش ویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه‌ و پێویسته‌ ڕێز له‌و ئیراده‌یه‌ بگیرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی-یه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و هاتنی بەهار و نوێبوونەوەی سرووشت گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم.

نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەمیشە موژدەی دەستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازە و سەركەوتن بەسەر ستەمكاران و سەختییەكاندا بووە. خەڵكی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا لە شەڕی دژی تیرۆریستان و لەبەرانبەر زوڵمی ناحەزان و كێشە و قەیران و گوزەرانی خەراپ خۆڕاگر بوونە و ئەو خۆڕاگرییەیان مایەی پێزانینە. جێگەی خۆیەتی لەوبۆنە نەتەوەییەدا داوا لە هەموو لایەك بكەم وەك وەفایەك بۆ خوێنی شەهیدان و قارەمانێتیی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلی كوردستان، پێشكەوتنو پاراستنی كوردستان بكەنە ئەولەویەتی كارەكانیان. ئێستا قۆناغێكی ترە لە ژیانی گەلی كوردستاندا و پێویستییەكانی ئەو قۆناغە وا دەخوازێ كە بەرەو بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندوو هەنگاو بنێین كە لە ڕاستیدا هەر ئەوەیش ویستی ڕاستەقینەی هەموو هاووڵاتیانی كوردستانە و پێویستە ڕێز لەو ئیرادەیە بگیرێت. چونكە ئەو ئازادی و دەستكەوتانەی ئێستا هەن بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستانە.

لەوبۆنەیەدا جەخت لەسەر پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەینەوە و ئومێدی قووڵتربوونی ئەو فەرهەنگە بەهادارەی گەلی كوردستان دەخوازین. وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ زەحمەت و شەونخونیی هێزەكانی پۆلیس و ئاساییش لە خزمەتكردنی خەڵك و دابینكردنی ئاساییش لە جەژن و بۆنەكاندا داوا لە هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەم پاراستنی ژینگە و جوانیی وڵاتەكەمان بە ئەركی سەرەكیی خۆیان بزانن.

هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەستپێكێك بۆ ئاسوودەییهەموو خەڵكی كوردستان و ئومێد دەكەم ئەو نەورۆزە و هەموو جەژنەكان بە كامەرانی و بەختەوەری بەڕی بكەن.

نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بەخێر وخۆشی

مسعود بارزانی

20ـی 3ـی 2019





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad