English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا سێ مانگی دیکە مۆڵەتی بە عێراق دا
2019-03-20 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەبەر پـێداویستیـیە زۆرەکانی عێراق به‌ كاره‌با، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ده‌ڵێـت، وڵاتەکەی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە مۆڵەت بە عێراق دەدات وزەی کارەبا لە ئێران بکڕێت.

ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌رپرسكه‌ باسی له‌وه‌ كرد، بۆ تاووتوێکردنی سزاکانی سەر ئێران، لە وتووێژەکانیان لەگەڵ عێراقیـیەکاندا بەردەوامن، لەم کاتەی کە ڕێگە بە عێراق دەدرێت کارەبا لە ئێران بکڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و زیادکردنی سەرچاوەکانی لە عێراق وەها دەکات ئەو وڵاتە ئابوری باشتربێت و گەشەبکات و سەرئەنجام عێراقێکی یەکگرتوویی دیموکراتی لێبکەوێتەوە کە لە کاریگەریـیە خراپەکانی ئێران ڕزگاری ببێت.

عێراق نزیکەی 28 ملیۆن سێجا گازی سروشتی لە ئێران هاوردەدەکات و 1300 میگاوات کارەباش لە ئێران دەکڕێت.

لە مانگی یازدەی ساڵی 2018 وە ئەمەریکا سزاکانی سەپاندنەوە بەسەر کەرتی وزەی ئێران، پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنجی هەمان ساڵ بڕیاری دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 4996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad