English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: دڵسۆزی بۆ نیشتمان دەبێت لە کردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە
2019-03-20 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، رایگه‌یاند، پێویستە هێما نیشتمانییەکان فاکتەری بەهێزکردنی هەستی نیشتمانپەروەری بن و هاندەرمان بن تاکو وێڕای هەموو جیاوازییەکان، لە خزمەتی نیشتماندا یەکبگرینەوە و بە یەکڕیزی و کۆکردنەوەی تواناکان بەرەو ئایندەیەکی پرشنگدار و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێین.

مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم. ھیوادارم رۆژانی جەژن لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشیدا بەسەر بەرن.

وتیشی، یادە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و لەوانەش نەورۆز، فاکتەری کاریگەری پرۆسەی بنیاتنانی نیشتمان و نەتەوەن، بۆیە ئاواتەخوازم یادکردنەوەی ئەم بۆنە نیشتمانیانە لەو چوارچێوە کڵێشەییانەی تەنیا خوێندنەوەی پەیام و پیرۆزبایی دەربچن، یادکردنەوەی بێ ناوەڕۆک، چەمکی یادە نیشتمانیەکان کەمڕەنگتر دەکات و لە ئەنجامدا ئەم بۆنە مێژوویانە بایەخی خۆیان لای نه‌وه‌كانی داهاتوو لە دەست دەدەن.

باسی له‌وه‌ش كرد، پێویستە هێما نیشتمانییەکان فاکتەری بەهێزکردنی هەستی نیشتمانپەروەری بن و هاندەرمان بن تاکو وێڕای هەموو جیاوازییەکان، لە خزمەتی نیشتماندا یەکبگرینەوە و بە یەکڕیزی و کۆکردنەوەی تواناکان بەرەو ئایندەیەکی پرشنگدار و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێین".

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌ "دڵسۆزی بۆ نیشتمان دەبێت لە کردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە، بۆیە لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، هیوادارم هەموو لایەک کێشە و بەرژەوەندییە لاوەکییەکان بەلاوە بنێن، تاکو پێکەوە دەسکەوتەکانمان پەرە پێ بدەین و هەڵەکان ڕاست کەینەوە و خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان بکەین.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad