English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... كورده‌كان توانای دابینكردنی تێچووی راگرتن و چاودێریكردنی كه‌مپی دیله‌كانی داعشیان نییه‌
2019-03-20 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی کوردی سووریا ئاشكرایان كردوه‌، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 800 کەس لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعشیان دیل كردوه‌ و لە کەمپە تایبەتەکاندا لە ژێر ڕێوشوێنی ئەمنی تونددا چاودێری ده‌كرێن. تێچووی ڕاگرتن و چاودێریکردنی کەمپەکان زۆرن و کوردەکان توانای دابین کردنی تێچووەکەیان نییە، بۆیه‌ پێویستیان بە پشتگیریی دارایی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا هەیە کە دژی ڕادەستکردنەوەی دیله‌كانن بۆ وڵاتانی خۆیان، بەڵام ئەم وڵاتانە لە پشتگیری دارایی کوردەکان خۆیان دەبوێرن.

ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسی دیپلۆماتیی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی سووریا کە کونترۆڵی باکووری سووریایان بە دەسته‌وه‌یە بە ئەلمانیتۆری وت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێت تێچووی ڕاگرتنی زیندانییەکانی داعش خەرج بکات بەڵام تا ئێستا هیچ یارمەتییان نەداوین.

بەرپرسانی کورد دەڵێن تێچووی ڕاگرتنی دیله‌كان بریتین لە دابین کردنی خواردن و پۆشاک کە مانگانە دەگاتە 20000 دۆلار بەڵام کۆمەڵگای نێونەتەوەی هیچ پشتگیرییێکی دارایی نەداوین و ئێمەیش توانای دابین کردنی ئەم بڕە پارەیەمان نییە.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت بە ئەلمانیتۆری وتووە ئەمریکا هیچ پشتیوانییێکی دارایی لە کوردەکان نەکردووە تا دیله‌كان داعش ڕابگرن.

کوردەکان دەڵێن جگە لە دیله‌كانی داعش نزیک لە 5000 ژن و منداڵی بنەماڵەی داعشەکان لە کەمپەکاندان کە بارێکی قورسی لەسەر شانی ئەوان خستووە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 3418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad