English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و دانیشتووانی شاری مووسڵ دەکات
2019-03-21 [03:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی گەشتیاریی و گیان لەدەستدانی زیاتر لە 70 کەس لە شاری مووسڵ، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان  و دانیشتووانی شاری مووسڵ دەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/03/2019، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی گەشتیاریی لە شاری مووسڵ، زیاد لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.

 

دەقی سەرەخۆشییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ رووداوەکەی شاری مووسڵ:

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بەداخێکی زۆرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە 21/03/2019 لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی.

 

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و دانیشتوانی شاری موسڵ دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە کەسوکاری گیانلەدەستدراوان ببەخشێت و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و دۆزینەوەی ونبووان دەخوازم،

 

مسعود بارزانی

 

21/032019





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad