English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... ژماره‌ی قوربانیان 90ی تێپه‌ڕاند
2019-03-21 [04:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرای كرد، قوربانیانی رووداوی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی شاری موسڵ بۆ 96 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی كازینۆی جه‌زیره‌ی شاری موسڵ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌كه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

وتیشی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 96 كه‌س.

هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، نۆ كه‌س له‌ به‌رپرسیارانی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركراون.

پێشتر سەرچاوەیێكی ئه‌منی لە پارێزگای موسڵ رایگەیاند لە ئەنجامی نقوم بوونی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە ناوچەیێكی گەشتیاریی شاری موسڵ، ٤٥ کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێک بە زیاتر لە 100 سەرنشینەوە لە رووباری دیجلە لە ناوچەیێكی گەشتیاری شاری مووسڵ نقوم بووە و ٤٥ کەس گیانیان لەدەست دا و لە ئێستادا هێزەكانی ئاسایش و فریاكەوتن لە هەوڵی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتیانەدان كە بە هۆی نقوم بوونی بەلەمەكەوە نوقمی ئاوی دیجلە بوون.

هاوكات، سەرجەم نەخۆشخانە و ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی فریاگوزاری سەرەتایی لە نەینەوا خراونەتە ئامادەباشیەوە و لە مزگەوتەكانیش-دا بۆ بەدەمەوە چوونی هاوڵاتیان بانگەشەكراوە.

سەرچاوەیێک بە پێگەی بەغدادلیه‌ومی راگەیاندووە، بەلەمێک تەنها 30 كەس دەگرێت، بەڵام ئەو كەسانە كە ژماریان زیاتر لە 100 كەس بووە بڕیاریان داوە پێكەوە لەسەر یەک بەلەم سەربكەون.

لە لایێكی دیكەوە، بەردانەوەی ئاوی رووباری دیجلە و زۆربوونی ئاستی ئاوەكەش هۆكارێكی دیكەی نقوم بوونی ئەو بەلەمە بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی نزیک لەو ناوچەیە، بەلەمەكە زیاتر لە 170 كەس كە زۆرینەیان ژن و منداڵن هەڵگرتووە، وتیشی "تەرمی ژن و منداڵێک لە ئاوەكە دەرهێنراوە، لەكاتێكدا تەواوی خێزانەكەیان لەدەست داوە.

وەزارتى ناوخۆى عێراق لە بەیاننامەیثکدا ئاشکرای کردووە، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەوە، تاوەکوو ئێستاش ٥٥ کەس ڕزگارکراون.





ئەم هەواڵە 9715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad