English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربیانیانی مووسڵ کرد
2019-03-22 [03:54 AM]

ZNAl-هەولێر


پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ رووداوەکەی ڕوژی پێنچ شەممە ۲۰۱۹/۳/۲۱ شاری موسل.

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە ئاکامی وەرگەرانی بەلەمێک لەرووباری دیجلە لە شاری موسل کە ژمارەیەک لە قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزینەو دانیشتیوانی شاری موسل ودەورووبەری دەکەین.
هەروەها ڕایدەگەیەنین وەک چۆن لەشەری تیرۆستانی داعش دەرگای کوردستان بۆ خەڵکی مەدەنی شاری موصل کراوە بووە لە ئێستاشدا داموو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئامادەیی بەهاناوەچون و چارەسەری هەموو بریندارانی هەیە بۆ  لیقەوماوانی ئەم کارەساتە.

 جارێکی تر هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و لەخودای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی خۆی شادبکات و شیفای خێرای بریندان بدات.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad