English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.به‌شیر حه‌داد سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی شاری مووسڵ دەکات
2019-03-22 [03:57 AM]

ZNA-هەولێر


 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا ده‌كات حكومەت لێكۆڵینەوەی جدی بكات بۆ هۆكاری نقومبوونی به‌له‌مه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی‌ نێو ڕووباری دیجله‌ له‌ شاری‌ موسڵ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له 90 كه‌س له‌ سه‌رنیشنه‌كانی خنكاون.

به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ نێو ڕووباری دیجله‌ له‌ ناوچه‌ی (غابات)ی شاری‌ یاری موسڵ نقومبوو،له‌ ئاكامدا به‌پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 90 كه‌س له‌ سه‌رنیشنه‌كانی خنكاون،بەو ‌بۆنه‌یشه‌وه‌ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق په‌یامێكی بڵاو كردوه‌و تیایدا هاوخه‌می خۆی ده‌ربری و سه‌رخۆشیشی له‌‌ خانه‌واده‌و و كه‌س كاری قوربانییه‌كان و خه‌ڵكی شاری موسڵ كرد.

هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا د.به‌شیر حه‌داد هیوای خواست رووداوی هاوشێوه‌ جارێكی تر دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی داوای له‌ حكومەتی عێراق كرد بەزوترین كات پەڕاوی لێكۆلینەوه بۆ رووداوه‌كه‌ بكاتەوه، ئه‌وانه‌ی هۆكار و كه‌مته‌رخه‌میش بوون پێویسته‌ سزا بدرین.‌

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
21ی٣ی٢٠١٩





ئەم هەواڵە 2908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad