English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌ر ره‌خنه‌یه‌ك، لیره‌ی ولاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تا ئاستێكی زۆر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا
2019-03-22 [02:30 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گرت، كه‌ داوایكردبوو، به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل بناسرێت، لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تا ئاستێكی زۆر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بلۆمبێرگ"ـی ئابووری، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دراوی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی 2.27% به‌رامبه‌ر به‌ لیره‌ی توركی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ لێدوانێكدا گوتی: "داواكاری تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی جۆلان وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌ خاكی ئیسرائیل بناسرێت، خاڵی ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی نوێیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا".

به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، لیره‌ی توركی به‌ رێژه‌ی 30%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad