English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی ئه‌م پارێزگایه‌ لە کارەکەی دوور خرایەوە
2019-03-22 [02:43 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستیی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ تۆمه‌تی "كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان" له‌ كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هەینی 2019.3.22 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی پرسی ژێرئاوكه‌وتنی "كه‌ڵه‌ك – قه‌یاغ"ی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری مووسڵ به‌ڕێوه ‌برد و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیار درا، فه‌لاح تائی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا له‌ كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت.

هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ بۆ "كه‌مته‌رخه‌می" و به‌ ده‌نگه‌وه‌ نه‌چوونی قوربانیان و بریندارانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

تا  كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌م جۆره‌ بوون: 55 كه‌س رزگاركراو، 95 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ژماره‌یه‌كی نه‌زانراویش بێسه‌روشوێنن.





ئەم هەواڵە 10600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad