English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەكارلادانی پارێزگاری موسڵ دەكات
2019-03-23 [04:55 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی پەیامێكی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ناردووە، داوادەكات پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی لەكارەكەیان دووربخرێنەوە. 

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ،عادل عەبدولمەھدی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات، بەهۆی کەمتەرخەمی لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و رانەپەڕاندنی بەرپرسیاریەتییەكەیان و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ بەکارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ھەریەك لە پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی، لە كار دووربخرێنەوە، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران.

بە گوێرەی چەند میدیایەكی عێراقی، كە نەوفەل حەمادی پارێزگاری نەینەوا، سەفەركردنی لێ قەدەغەكراوە و بڕیاری مانەوەی بەزۆرەملێی لە مووسڵیشی بەسەردا سەپێندراوە.

پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، شانه‌ی تایبه‌ت به‌ قه‌یرانه‌كه‌ پێكبهێنێت و هه‌ریه‌ك له‌ موزاحیم قاسم خه‌یات، سه‌رۆكی زانكۆی نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌ی كردووه‌ته‌ ئه‌ندام، راسته‌وخۆش له‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا ده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 21ی ئادار2019، به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ دوورگه‌یەكی گه‌شتیاری‌ لەسه‌ر رووباری دیجله‌ لەموسڵ نقوومبوو و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو  ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاریش بێسه‌روشوێنن.

 





ئەم هەواڵە 9406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad