English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میز بۆچی ڕەنگی دەگۆڕێت هەر ڕەنگێكی میز نیشانەیە بۆ چ نەخۆشییەك
2019-03-20 [10:42 AM]

هەولێر _ ZNA



كۆئەندامی میز یەكێكە لە كۆئەندامە گرنگەكانی لەش كە كاری پاككردنەوەی لەشە لە ماددە زیانبەخشەكان و ئاو و خوێ زیادەكانی ناو جەستە،  ئەم كۆئەندامەكە وەكو پاڵاوتگەیەكە هەرچی مادەی زیانبەخش و خوێ و ئاوی زیادە و بێ سوودی نێو جەستەیە دەیپاڵێوێت و دەیكاتە دەرەوەی لەش.

ڕەنگی میزی ئاسایی، دەبێ ڕەنگێكی زەردی ڕوونی هەبێ، بەبێ هیچ لێڵیەك و  بوونی هیچ تەنۆلكەیەكی بچووك، بەڵام هەندێ جار میز ئەو ڕەنگە ئاساییەی كە پێویستە هەیبێ، دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی تر و ئەمەش كۆمەڵێك هۆكاری هەیە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەكەین.

بۆچی ڕەنگی میز زەردە؟ ئەو پرسیارەی كە ڕەنگە لای زۆرێكتان دروست ببێ، لێرەدا رەنگە جیا جیاكانی میز ڕوون دەكەینەوە و هۆكاری زەردی ڕەنگی میزیش دەخەینە ڕوو، كە بە گوێرەی لێكۆڵینەوەی پزیشكان زەردی ڕەنگی میز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڕێژەیەكی زۆر لە گازی نیۆن لە پێكهاتەی میزدا هەیە و دەبێتە هۆی زەردبوونی ڕەنگی میزیش.

ئەگەر ڕەنكی میز بەرەو زەردێكی تۆخ و قوڵ ڕۆیشت، ئەوە بەهۆی ئەوەیە ڕێژەیەكی زۆری مادە و پاشماوە زیانبەخشەكانی جەستەی لەگەڵدایە و دەیكاتە دەرەوە، بەشێوەیەكی ئاسایی میز بەهۆی مادەی ئۆرۆچرۆم یان مادەی ئۆربلین ڕەنگی ئاسایی دەبێ. چونكە ئەو دوو مادەیە كار لە هیمۆگڵۆبین ناوی خوێن دەكەن و مادە ئاساییە زیانبەخشەكانی نێو جەستەی لێ وەردەگرن.
 

ڕەنگی میزی نائاسایی و هۆكارەكانی :

لە ڕێی گۆڕانی ڕەنگی میزەوە دەتوانین دەستنیشانی بكەین كە ئەو كەسە چ كێشەیەكی تەندروستی هەیە، بۆیە پێویستە هەمووتان هۆكارەكانی گۆڕانی ڕەنگی میز بزانن و تا لەكاتی پێویست چارەسەری بكەن.

ڕەنگی پرتەقاڵی میز،  ئەم جۆرەی میز گۆرینی ڕەنگەكەی بەهۆی بەكارهێنان و خواردنی دەرمانەوەیە، بەتایبەت دەرمانەكانی دژە بەكتریا، دەرمانی ئازار، دەرمانی ئازاری میزڵدان، هەروەها دەرمانی ڕەوانی یان بەكارهێنانی چارەسەری كیمیایی وا دەكەن رەنگی میز بۆ پرتەقاڵی بگۆڕێت،  هەروەها هەندێك میوەو سەوزە كە بۆ مەبەستی رێجیم كردن بەكار دەهێنرێت بەهەمان شێوە وادەكات ڕەنگی میز بگۆرێت بۆ پرتەقاڵی وەكو گێزەر و ئەو میوانەی كە بڕێكی زۆر مادەی كارۆتینی تێدایە، یان ڤیتامین C كە لە چەوەندەر و ڕێواز ڕێژەی زۆری هەیە.

ڕەنگی سوور یان خوێناوی میز، سووربوون و خوێناویبوونی ڕەنگی میز بۆ كۆمەڵێك هۆكار دەگەڕێتەوە، یەكێك لەو هۆكارەكانە كۆبوونەوەی خوێنە لە نێو میزڵدان، ئەمەش بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری هەوكردن لە ناوپۆشی میزڵداندا، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بریندار بوونی ناو پۆشی میزڵدان و وادەكات ڕەنگی میز سوور دەربكەوێت،  هەندێجاریش بەهۆی زۆر خواردنی چەوەندەر كە ڕەنگی پێكهاتەكەی لەگەڵ میز دێتە دەرەوە و بەوهۆیەوە ڕەنگی میز سوور دەبێت.

ڕەنگی سەوزی میز، بەهۆی ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەركردنی چەند نەخۆشییەكی جیاواز بەكاردەهێنرێت، بەتایبەت ئەو دەرمانانەی كە ئاوێتەی فینۆڵیان تێدایە كە بۆ نەخۆشییەكانی هەستەوەری و هێڵنجدان و دژە خەمۆكی بەكاردەهێنرێن، ئەم جۆرە دەرمانانە ترشی گەدە كەم دەكەنەوە و وا دەكات ڕەنگی میز سەوز دەربكەوێت.

ڕەنگی میزی شین،  لە هەندێ دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخانەیەكان بوونی هەیە و دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ ڕەنگی شین.

ڕەنگی لێڵ و ناڕوونی میز، نیشانەیە بۆ بوونی هەندێ كێشەی تەندروستی، وەكو نەخۆشی ئافرەتان، یان بوونی بەرد لە گورچیلە و هەوكردنی میزڵدان و بۆڕی میز.

ڕەنگی سپی شیری میز، بەهۆی بوونی هەوكردنی زۆر لە جەستە و زۆری كانزای كالیسیۆم و پرۆتین لە جەستەدا، ڕەنگی میز بۆ ئەم جۆرە ڕەنگە دەگۆڕێت





ئەم هەواڵە 9331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad