English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌یمار له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ به‌ توندی سزا ده‌درێت...
2019-03-23 [06:58 AM]

ZNA- ھەولێر


فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرووپا، رایگەیاند لەوانەیە نەیمار دا سیلڤا بە توندی سزا بدرێت و گوتی "لەم رۆژانەدا بڕیار لەبارەی نەیمارەوە دەدرێت".

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، دووپاتیکردەوە کە نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، رووبەڕووی مەترسی سزایەکی قورس دەبێتەوە، لە رۆژانی داھاتوودا، بەھۆی ئەو لێدوانانەی لەدوای دەرچوونی یانەکەی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دای و ھێرشێکی توندی کردە سەر ناوبژیوانانی ڤار لەو یارییەدا، کە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە ئەنجامی ٣ ـ ١ گۆڵ لە پاریس سانجێرمانی بردەوە.

نەیمار لەدوای ئەو یارییە لە تویتەرەکەیدا سووکایەتی بە ناوبژیوانانی یارییەکە کرد و نووسیبووی "ئەوانە ھیچ لە تۆپی پێ نازانن".

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئاشکرایکرد نەیمار بەپێی ماددەی ١١ی یاسای تەمبێکردن سزا دەدرێت و بەمنزیکانە سزایەکەی بە فەرمی رادەگەینرێت.

بەپێی ئەم ماددەیە، نەیمار بەبێ دوودڵی سزایەکی ماددی گەورە دەدرێت، ھەروەھا ئەگەری راگرتنیشی ھەیە لە یارییەک تاوەکو ٣ یاری.


رووداو





ئەم هەواڵە 4954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad