English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی پارێزەری مرۆڤن لە جەڵتەی مێشک
2019-03-23 [11:25 AM]

هەولێر _ ZNA


بەپێی پزیشکان جەڵتەی مێشک بەهۆی باش نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویستە بۆ بەشێکی مێشک یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە، بەڵام دروستبوونی ئەمجۆرە جەڵتەیە بەهۆی خراپی سیستمی خۆراکی و ناتەندروستی جۆری خواردنەوە زۆرکات ڕوودەدات.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئاماژە بە هەمەجۆری خۆراک دەکات کە دەوڵەمەندبن بە چەندین ماددەی گرنگ مێشک لە جەڵتەی دڵ و بەرزە پەستانی خوێن دەپارێزێت، ئەو خواردنانەش ئەمانەن:

- شوکولاتە

بەپێی توێژینەوەیەکی سویدی کە گۆڤاری Neurology بڵاویکردووەتەوە، شوکولاتە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی ڕوونەدانی جەڵتەی مێشک هەیە، لە توێژینەوەکەدا نزیکەی ٣٧ هەزار و ١٠٣ پیاو بەشدارییان تێدا کردووە، ئەو پیاوانەی بۆماوەی ١٠ ساڵ شوکولاتەیان بەشێوەی ڕێکخراو خواردووە مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی میشک لە %١٧ کەمیکردووە بەبەراورد بە کەسانی تر.

- برۆکلی

لە جەڵتەی مێشک و کێشەکانی سوڕی خوێن و جەڵتەی دڵ بەدوردەکات

- گەنم

لە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک بەدرودەخاتەوە

- سیر

بەهۆی ئەو ماددە گرنگانەی لە پێکهاتەی سیردا هەیە ڕێگری لە جەڵتە دەکات.

- سەرچاوە پڕۆتینییەکان

زیادبوونی پڕۆتین بە تێکڕای ٢٠ گرام لە ڕۆژێکدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە، سەرچاوە پڕۆتینییەکانیش وەکو چەرەسات و بادەم و خواردنی ڕیشاڵی و ئەو خواردنانەی کە پڕۆتینی تێدایە.





ئەم هەواڵە 10192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad