English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران دەدرێتەوە 
2019-03-23 [10:32 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، پێشبینی دەکات لەمساڵدا دوو مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران خەرج بکرێت.

ئاراس قادر خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری‌و لێکۆڵیتنەوەی ستراتیژی کوردستان، رایگەیاند: دوای بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی مووچە بەگشتی چاوەڕواندەکرێت بوژانەوەیەکی باشتر روو لەھەرێمی کوردستان بکات، چونکە ئەو بڕە پارەیەی دەکەوێتە بازاڕ کاریگەری خۆی دەبێت. بەغداش تاوەکو ئێستا پابەندە و مانگانە ٣١٧ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت.

لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، ئاماژەی بەوەدا متمانە لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دروست بووە بۆیە پێشبینی دەکەم ھەر لە مساڵدا لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێک لەو قەرزانەی مووچەخۆران کەلەلای حکومەتە بدرێتەوەو رەنگە مانگێک یان دوو مانگی پاشەکەوت بۆ فەرمانبەران بگەڕێنرێتەوەو خەرج بکرێت.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانیاری گوتیشی “بابەتی بەھەژمارکردنی بانکی بڕە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەمێکە ئێمە پێشنیارمان کردووە بۆ حکومەت، چونکە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بریتییە لەمافێکی دارایی‌و یاسایی نە دەگۆڕێت و نە کۆن دەبێت و نە ئیلغا دەبێتەوەو مافێکی فەرمانبەرانە لەسەر حکومەتی کوردستان جا ئەم حکومەتە بێت یان حکومەتێکی تر بێت بۆیە ھەر دەبێت بدرێتەوە”.

خۆشناو روونیکردەوە “باشترین شت بەلای ئێمەوە ئەوەیە کە ھەژمارێکی بانکی بۆ فەرمانبەران بکرێتەوەو فەرمانبەر لەرێگەی ھەژمارەکەوە قەرزەکانی حکومەتی پێ بداتەوە لەنموونەی پێشینەکان‌و خزمەتگوزارییەکان”.

سەرۆکی سەنتەری زانیاری‌و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان دڵنیایی ئەوەیدا کە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان بەگشتی ‌و مووچەخۆران بەتایبەتی بکرێتەوە لەلایەن حکومەتەوە.


ی.ا
سەرچاوە |  ماڵپەڕی کوردستان تیڤی
 





ئەم هەواڵە 32122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad