English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە،سیمبولی ڕەمزی ئازادی و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستییە
2019-03-23 [12:04 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەوەی لە نێو هزر و بیری پێشمەرگە، بەدێهێنانی ئازادی و شانازیی و ڕەتكردنەوەی زوڵم و ژێردەستی داگیركەرانە . بۆ ئەمرۆش جگە لە پاراستی خاك و نیشتیمانی، لە هەمانكاتیشدا بۆتە فریاد رەس و فریشتەی ئازایەتی و ئازادی بۆ گشت مرۆڤایەتی . قوربانیدانی رابردوو و ئێستامان و خۆراگری رابردوو و ئێستامان ، هەموو بەرەو یەك ئاراستە روون و دیاریكراوە ئەویش بەرەو بەدەسهێنانی ئامانجە گەورەكەمان و پارێزگاریكردنە لە دەسكەوتەكان .
كوردستان نموونەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسایشە، پێوستە ئەو لایەنە سیاسیانە كە تەنیا كاریان دروستكردنی ئاژاوە و رەشبینیە لە هەرێمی كوردستان بگەرێنەوە سەر رێبازی كوردایەتی و رێرەویی سەربەخۆیی كوردستان و بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و سیاسی و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت.

پێشمەرگە ، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو دوو پیلانی داگیركردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستانی بە خۆین و ئازایەتی و خۆراگری خۆی پۆچەڵ كردەوە . پێشمەرگە، ناوی كورد و كوردستانی گەیاندە سەرانسەری جیهان ، وەك ئەستێرەیەكی درەشاوە . پێشمەرگە، بۆ سیمبوڵی قارەمانیی و ناسنامەی نەتەوەیی . پێشمەرگە ، گشت مەرام و تابووری پێنجەمی لە ناو خۆ و دەرەوەی كوردستان تێك شكاند .. پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ، وڵاتانی ئیقلیمی دژی كوردی ناچار كرد تا بە واقعیی ئێستا مامەلە بكات و بۆ یەكەم جار ئاڵایی كوردستان لە پاڵ ئاڵایی وڵاتانی تر دانرا . پێشمەرگە، درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بە تاج و تەختیانەوە و تێك و پێك شكاند و وانەیەكی گەورەی دا بە ناحەزان و داگیركەرانی كوردستان ..

پێشمەرگە و كەسایەتی پێشمەرگە و ئازایەتی پێشمەرگە كراوەو ئەو كاتەش پێشمەرگەیەك شەهید بووە،‮ ‬شیوەنی سیاوەش ئاسای بۆ كراوە ‮. ‬یەكەم ئەوەی بۆ گیان لە دەستدانی وشەی شەهید و هەندێ جاریش گیان بەختكردوو هەڵبژێردراوە‮ . ‬هەڵبژاردنی هەر كام لەم ناوانە هەڵگری مانایەكی رەمزییە و لە هەمانكاتدا جیاكردنەوەی مەرگی ئەو كەسەیە(پێشمەرگە‮) ‬لە مەرگی كەسانی ئاسایی،‮ ‬لە بەر ئەوەی خودی ئەم مرۆڤە لە باری مانایی‮ ‬و ئوستوورەییەوە لەوە دەرچووە وەك مرۆڤی ئاسایی‮ ‬چاوی لێبكرێت و ئەو بووە بە بەرزە مرۆڤ،‮ ‬ئەو بەرزە مرۆڤەی كە عەوداڵی ئازادییەو هەموو دژوارییەك قبووڵ دەكات بەوەی بە ئازادی بگات‮ . ‬ئەم تایبەتمەندی بەرزە مرۆڤ بوونەی پێشمەرگە لە هەموو جیهان رەنگی داوەتەوە ‮. ‬لە هەمانكاتدا پێشمەرگەی كردووە بە ئوستوورەیەكی مۆدێڕن پێشمەرگە كێیەو ئەركی چیە،‮ ‬ئەم وشە پیرۆزەو ئەو پرسیارە گەورەیە زۆری لەسەر باس كراوە ‮. ‬دۆست و دوژمن هەر‮ ‬یەك بە نۆبەی خۆی تەفسیرو تەحلیلی خۆی راگەیاندوە ‮. ‬دوژمن زیاتری باس كردوە چونكی پێشمەرگە وەك پارێزەری شەرەفو ئازادی بە ورەیەكی پۆڵایین،‮ ‬بە دڵێكی ئازادو بە تەواوی وجوودی خۆی كە بە باڵای كوردستانە،‮ ‬شەڕی مانو نەمانی لەگەڵ كردوە،‮ ‬مەرگی خۆ وەپێش لە نێوچوونی ئازادی‮ ‬و شەڕەف و كەرامەتی گەلەكەی خستووە ‮. ‬پێشمەرگە تەواوی قورسایی خەباتو تێكۆشانی پڕ‮ ‬لە شانازیی گەلەكەیان لەسەر شانو پیلی خۆیان هەڵگرتوە تاوەكو،‮ ‬كاروانی درێژی خەباتو پێش وەچوون بێپسانەوە،‮ ‬بەرقەرارو بەرمەدارو ئاڵای ئازادیو خۆڕاگری شەكاوە رابگرێت ‮. ‬ئەم ئاڵایە كە وەك هێماو رەمزی نەتەوەی كورد لە بەرزترین لوتكەكان دەدرەوشێت،‮ ‬تەنیاو تەنیا مەچكو ورەی پێشمەرگە پاراستوویەتی . پێشمەرگایەتی شەڕەفە،‮ ‬ئەخلاقە،‮ ‬فەلسەفەیە،‮ ‬بۆ هەر تاكێكی كورد و بەدیهێنەری خەون و ناسنامەكەی و بەرەو  بە دیهێنانی ئامانجە گەورەكەمان ..





ئەم هەواڵە 1180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad