English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا ریال مەدرید ھەڵدەبژێرێت 
2019-03-23 [12:19 PM]

ZNA- ھەولێر 



 

پۆل پۆگبا ئەستێرەی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ئارەزوو دەکات لە ھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لە ئێستادا پۆگبا لەگەڵ مینۆ رایۆلای بریکاری کارەکانی لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە پەیوەندی کردنی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، زێدان داوای لە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردووە بە ھەر شێوەیەک بێت گرێبەست لەگەڵ پۆگبا مۆربکەن بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوە لۆکا مۆدریچ لە ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە. 

لە ھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەستەمە یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی وا بەئاسانی دەست بەرداری پۆگبا بن، چونکە ئەم یاریزانە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی شەیتانە سوورەکان و ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی کۆنترۆل کردووە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad