English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی گەڕایەوە بەرشەلۆنە 
2019-03-23 [03:20 AM]

ZNA- ھەولێر 



لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین کەمپی ھەڵبژاردەکەی جێھێشت و گەڕایەوە شاری بەرشەلۆنە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ئەمڕۆ لیونێل میسی کەمپی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی لە شاری مەدرید جێھێشت و گەڕایەوە شاری بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، میسی ھەستی بە ئازار دەکرد لە حەوزی و ئەمەش ناچاری کرد کەمپی ھەڵبژاردەکەی جێ بھێلێت و ھەروەھا لەیاری ھەڵبژاردەکەی لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی مەغریب بەشداری ناکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، میسی پێویستی بە پشوو ھەیە و زیاتر ھەست بە ماندووبوون دەکات و پێکانی قورسی نییە، بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەست بە راھێنان بکاتەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad