English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا: له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ پاڵپشتی حکوومەتی داهاتوو ده‌بین بە تایبەتی لە ئەنجامدانی چاکسازی
2019-03-23 [03:54 AM]

ZNA- ھەولێر


کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە كابینه‌ی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زوو پێکبێت. 

مارتن وار کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ساڵی رابردوو چەندین کاری ئەرێنی روویانداوە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە نێوانی هەولێر و بەغدا".

هه‌روه‌ها گوتی: "بەریتانیا پاڵپشتی حکوومەتی داهاتوو دەبێت لە هەموو رووێکەوە بە تایبەتی لە ئەنجامدانی چاکسازی".

كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا راشگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وەبەرهێنانی زیاتر و پاڵپشتی زیاتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و گوتی: " بۆ نموونە پرۆگرامێک هەیە بۆ چاکسازی، راوێژکارانی بریتانیا لەو پرۆگرامەدا ڕۆڵی گەورەیان هەیە و بەردەوام دەبن، بە تایبەتی لە بواری چاکسازی ئابوووری وسەربازی".

K24





ئەم هەواڵە 3694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad