English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی دابەشكردنی مووچە نییه‌
2019-03-23 [06:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو خشتانەی مووچە كە لە لایەن هەندێك پەیج و سایت بڵاوكراونەتەوە هیچ پەیوەندیان بەوەزارەتەوە نییە  و راست نییه‌، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی دابەشكردنی مووچە نیە.

وتیشی، تاكو ئێستاش هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە كە ئێستا لە پێنجی هەموو مانگێك دابەش دەكرێت بۆ یه‌كی مانگ پێش بخرێت.

روونی كردەوە، چاوەڕوانی ناردنی 453 ملیار دیناری بەغداو و پارەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان دەكەن بۆ ئەوەی دەست  بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، بەهۆی ئەوەی عیراق بڕی 724 ملیار دیناری بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە،  بڕی زیاتر لە 200 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی بەم بڕە پارەیەی لەبەردەستە دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت یان وەكو خۆی دابەش بكرێت.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 8608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad