English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەسەدە: له‌سوریا داعش به‌ته‌واوی له‌نێوبران
2019-03-23 [06:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مستەفا بالی، وتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە تویتێکدا رایگەیاند، هەسەدە لەرووی سەربازیی و مەیدانییەوە داعشی لە باغۆز تێکشکاند.

بالی وتیشی، داعش هیچ ناوچەیێکی لە سووریا لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە و بە تەواوی لەنێو براون.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەیرەزور بە فەرمی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا رادەگەیەنن.

هەسەدە ئاشکرای کرد، لە شەڕی دژی داعشدا ١١ هەزار شەڕڤانمان شەهید بوون.

فەرماندەیه‌كی هەسەدە وتی، ئەمرۆ کۆتایی هاتنی تەواوەتى داعشتان پێ رادەگەیێنین و شەڕیشمان لە دژى تیرۆر و داعش تاوەکوو ڕیشەکێشکردنی تەواوەتى بەردەوام دەبێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌ کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: "تەواوی ئەو ناوچانەی کە لە عێراق و سووریا لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بوون، کۆنتڕۆڵکراونەتەو".

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمریکا بەردەوام بە ئاگا بێت بەرامبەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لە ھەر شوێنێکدا چالاکی ھەبێت لەناوی دەبات.





ئەم هەواڵە 3157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad