English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان: کەمپی هۆل لە سوریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە
2019-03-23 [06:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت، کەمپی هۆل  له‌سوریا بە تەواوەتی لە ئەندازەی خۆی زیاتر خەڵکی تێدایە و دەستبەجێ پێوستی بە هاوکاری زیاتر هەیە، هەزاران کەس زۆربەیان ژن و منداڵن بەبەردەوامی لە باغۆزەوە هەڵدێن بۆ كه‌مپه‌كه‌ ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند بەتەواوەتی ئەو دووامۆڵگەیەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنترۆڵ کردووە.

بە پێی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 74 هەزار کەس کە لەسەدا 90 یان ژن و منداڵن ئێستا لە کەمپی هۆلن. زۆربەی ئەمانەی خێزانەکانی شەڕکەرانی داعشن.

گوتەبێژی ئۆفیسی ڕێکخستنی کاروبارە مرۆییەکان جێنس لێرک دەڵێت زۆربەی نزیکەی ئەو دوو هەزار کەسەی کە لەم ڕۆژانەدا گەیشتوون باری تەندروستییان باش نییە.

لێرک دەڵێت زۆربەی ئەو کەسانەی کە تازە گەیشتوون نیشانەی خەمۆکی و بەدخۆراکی و برینداری بەهۆی شەڕەوەیان پێوە دیارە.

وتيشی، ئاژانەسەکانی کاروباری مرۆیی لە ناوچەکە چاوەڕوانی 15 هەزار کەسی تر دەکەن کە بەم زوانە بگەنە ئەو کەمپەی کە لە پێشترەوە پڕە.

باسی له‌وه‌ كرد، کەمپەکە بە تەواوەتی لە ئەندازەی خۆی زیاتر خەڵکی تێدایە و دەستبەجێ پێوستی بە هاوکاری زیاتر هەیە بۆ گەورەکردنەوەی.

 

voa





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad