English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باغۆز... هەسەدە سەدان چەكداری داعشی بەدیل گرتووە
2019-03-24 [05:01 AM]

ZNA – هەولێر


كۆشكی سپی ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده‌" زیاتر له‌ هەزار چه‌كداری داعشییان به‌ دیل گرتووه‌و سه‌ر به‌ 40 ده‌وڵه‌تی جیاوازی جیهانن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24 ئاداری 2019 ، كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كداری بیانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ دیل گیراوون، ئەو داعشانە ‌ له‌ 40 ووڵاتی جیاوازەوە هاتوونه‌ته‌ سووریا".

دێنێ شەممە، مستەفا بالی گوتەبێژی راگەیاندنی هەسەدە،رایگەیاند: سەركەوتنیان تەواویان بەسەر داعشدا لە باغۆز هێنا، كە شەری داعش و هەسەدە ماوەی نزیكه‌ی 50 رۆژە بەردەوام بوو.

 





ئەم هەواڵە 5539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad