English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەرەزات چۆن کاریگەریی لەسەر تواناکانی مێشك دەبێت
2019-03-24 [10:53 AM]

هەولێر _ ZNA



 

لاوازبوونی توانا مێشکییەکان یەکێکە لەو گرفتانەی کە زۆرکەس دەترسن تووشیان ببێت، بە تایبەت لەگەڵ بەساڵاچووندا، بۆ بەدووربوون لەم گرفتەش دەتوانن زیاتر گرنگی بە خواردنی چەرەزات بدەن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، زانایان لە زانکۆی باشوری ئوسترالیا ئاشکرایانکردووە، دەکرێت خواردنی چەرەزات بە شێوەیەکی ڕۆژانە ببیتە هۆی باشتربوونی تواناکانی مێشك.

لە توێژینەوەکەدا زانایان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی کاریگەریی خواردنی چەرەزات کردووە لەسەر ٤٨٢٢ بەشداربوو، کە تەمەنیان لە ٥٥ ساڵ زیاتر بوو.

ئەنجامەکان دەریانخستووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە ١٠ گرام چەرەزات دەخۆن ئەرکەکانی مێشکیان باشتر جێبەجێدەکرێت، لەوانەش بیرکردنەوە و زاکیرە و توانا و بەهرەکانیان باشتر دەبێت.

لەوبارەیەوە مینگ لی توێژەر و سەرپەرشتییاری توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، خواردنی ١٠ گرام چەرەزات یان دوو کەوچك لە ڕۆژێکدا، کاری مێشك باشتر دەکات لە بەساڵاچووەکاندا بە ڕاددەی ٦٠%، بەراورد بەو کەسانەی کە چەرەزات ناخۆن.

هەروەها خواردنی چەرەزات بە بەردەوامی ڕۆڵی هەیە لە دواخستنی لاوازبوونی تواناکانی مێشك بۆ ماوەی دوو ساڵ.

توێژەران کاریگەریی چەرەزات بۆ ئەو ماددە دژە هەوکردن و دژە ئۆکسیدانە دەگەڕێننەوە کە لە پێكهاتەیاندا هەیە.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "چەرەزات بەوە ناسراوە کە دەوڵەمەندە بە چەوریی تەندروست و پڕۆتین و ڕیشاڵ، کە تایبەتمەندیی خۆراکیی گرنگیان هەیە و، ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و باشترکردنی تەندروستیی مێشك."





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad