English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەنگێکی نوێ لەنێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا
2019-03-24 [07:34 AM]

ZNA- ھەولێر



ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی ھاوینی داھاتوودا، رکابەری لەسەر گواستنەوەی ماتیاس دی لێخت، بەرگریکەری یانەی ئەیاکس دەکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیوویەتی، جەنگێکی نوێ لەنێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەپێناو دی لێخت، کە مەبەست لێی رکابەرییکردنی ھەردوو یانەیە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکەرە گەنجە.

سپۆرت ئەوەشی نووسیووە، کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵا لە ئەمستردام بەڕێوەدەچێت و دەڵێت، رۆژی دووشەممە یان سێشەممەی داھاتوو، ڤان دێر سار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەیاکس لە ئەمستردام لەگەڵ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ھەواڵەکانی ھەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا بۆ گواستنەوەی بەرگریکەرە ١٩ ساڵەکە لەکاتێکدان، کە ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەیاکس ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکردووە، زۆرینەی ئاماژەکانیش بۆ چوونی ئەو یاریزانەن بۆ یانەی بارسێلۆنا، بەتایبەت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر یانەکە رێککەوتنێکی بۆ ھاوکارییکردنی یەکدی لەگەڵ ئەیاکس واژۆکرد.


رووداو





ئەم هەواڵە 10318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad