English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیتامینێک ڕێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت
2019-03-24 [11:26 AM]

هەولێر _ ZNA



بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانکۆی دیکین لە ئوستڕاڵیا دەریخستووە کە زیادبوونی بڕی ڤیتامین C لە جەستەدا یارمەتیدەر دەبێت لەدابەزاندنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
 

بەگوێرەی هەواڵێکی زات هیراڵد ئاماژە بە توێژینەوەیەکی زانایانی ئوستڕاڵیا دەکات کە لە خولی شەکر و قەڵەوی بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژانە خواردنی دوودەنک لە ڤیتامین C بە بڕی ٥٠٠ میلیگرام  هۆکارە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، بەتایبەت ، کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەبێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە شەکرەیان لە جۆری دوو هەیە.

جیلین وادلی پڕۆفیسۆر و مامۆستای بەرپرس لە توێژینەوەکە وتی "لە ئەنجامی پشکنینی بەشداربوونی توێژینەوەکە بۆمان دەرکەوتووە خواردنی ئەو ڤیتامینە لە دوای ژەمەکان بە ڕێژەی لە سەدا ٣٦ رێژەی شەکری خوێنیان دابەزیوە".

ڕایگەیاند، ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، زیادبوونی رێژەی شەکر لە خوێندا، هۆکارێکی توشبوونە بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن، بەتایبەت لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە.

وادلی جەختی لەوەکردەوە، تایبەتمەندییەکانی دژە ئۆکسانی ڤیتامین C رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، جەگەلەوەش بەرزە پەستانی خوێن لەکەسانی توشبوو بە شەکرە لە جۆری دوو دادەبەزێنیت.

ئەو پڕۆفیسۆرە ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردبوو بەدەست بەرزە پەستانی خوێنەوە دەیانناڵاند، بەڵام لەدوای خواردنی ڤیتامین C ڕێژەی فشاری خوێنیان کەمدەبووەوە.





ئەم هەواڵە 4570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad