English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤۆ کامێرای چاودێری بۆرەفتارەکانی شوفێر بەکار دەهێنێت
2019-03-24 [12:35 PM]

Z.N.A


ڤالڤۆ کامێرای چاودێری لەناو ئۆتۆمبێلەکانی بۆرەفتارەکانی شوفێر وەکوو توورەیی، سەرخۆشی، خەو وهتد... بەکار دەهێنێت.
ڤالڤۆ شارەزاییەکی زۆری هەیە لە ئەمنیەتی ئۆتۆمبێل و ئەم کۆمپانیایەی سویدی بەنیازە هەنگاوێکی نوێ پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
بەکارهێنانی کامێرای چاودێری لەناو ئۆتۆمبێل بۆ ئەوە دێت کەکاتێک شوفێری ئۆتۆمبێل ئاگاداری خۆی نەبێت و رەفتاری نەشیاو ئەنجام بدات وەکوو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەم ئۆتۆمبێلە راستەوخۆ قسەدەکات و لەکاتی پێویست پەیوەندی بە کۆمپانیای ناوبراو دەکات و ئۆتۆمبێلەکەی دەوەستێت.
هێنریک گرین، جێگری بەرپرسی لێکۆلینەوەی ڤالڤۆ لەمبارەوە دەلێت:
ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە لەکاتێک شوفێر کۆنترۆلی ئۆتۆمبێلی لەدەست دەدات، بتوانین تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل بکەین لەهەر رووداوێکی نەخوازراو.
تا ئێستا بەتەواوی لەبارەی شێوەی ئەم سیستەمە زانیاری نەدراوە بەڵام کامێراکان چاودێری چاوی شوفێر دەکەن هەر کاتێک شوفێر چاوی دابخات یاخود بۆ ماوەیەک چاوی لە شەقام هەلبرێت کامێراکان بەکار دەکەون و تارادەیەک لە خێرایی ئۆتۆمبێل کەم دەکەنەوە و ئەگەر پێویست بکات ئۆتۆمبێلەکە دەوەستێنێت.
لە بەیاننامەی کۆمپانیای ناوبراو خێرایی ئۆتۆمبێل بۆ ١٨٠ کیلۆمەتر کەم دەکرێتەوە و ئەم مۆدیلانە لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەم دەهێنرێت.





ئەم هەواڵە 17806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad