English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانن كراوه‌، به‌غدا نه‌یناردوه‌
2019-03-24 [01:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، ئەو بڕه‌ پارەیەی لە بودجەی 2019دا بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە، بەغدا نەیناردووە، وتیشی، ئه‌وه‌ سێ مانگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌نێردراوه‌  نوسراو ئاراسته‌ی به‌غدا كراوه‌.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رايگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ پێشمەرگە لە بودجە تەرخان کراوە، بەغدا نەی ناردووە، مانگانە دەبێت 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت، ئەوە سێ مانگە ئەو پارەیە نەنێردراوە کە دەکاتە 204 ملیار دینار، بۆیە لە وەزارەتی دارایی نووسراو بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە کراوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگە بڕی 140 ملیار دیناری پێویستە، لەوبارەیەوە لیوا بەکر سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تا ئێستا 68 ملیار دینارەکەی پێشمەرگە نەنێردراوە، لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیداین و کار لەسەر ئەوە دەکرێت، کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پارەیە بۆ پێشمەرگە بنێردرێت، چونکە لە بودجەدا پەسند کراوە و مافێکی یاسایی پێشمەرگەیە.

 

باسنیوز

 





ئەم هەواڵە 4357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad