English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە
2019-03-24 [02:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 لە پارێزگای ھەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناخۆی حکوومەتی ھەرێم و عێراق بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە پارێزگای ھەڵەبجە کرایەوە، کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکوومەتی عێراقە و گرنگیی زۆری بۆ پارێزگاکەمان ھەیە".

کاوە عەلی گوتیشی: "لەگەڵ کرانەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت چەند ھاووڵاتییەکی ھەڵەبجە بوونە خاوەنی پاسپۆرت".

ھەڵەبجە نزیکەی پێج ساڵە بووەتە چوارەم پارێزگای کوردستان، زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقی تێدا کراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 3064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad