English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆڕه‌ك تیلیكۆم: بڕیاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق زاڵمانه‌یه‌
2019-03-24 [02:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی فەرمانی داوە بە بڕینی لێکبەستنەوەی نێوان کۆڕەک و کۆمپانیاکانی دیکە. لەو بارەیەوە، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە راگەیەندراوێکدا، ئەو بڕیارەی بە "زاڵمانە"‌ وەسفکردووە. ھەروەھا داوای لێبوردنی لە ھاوبەشەکانی کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، راشیگەیاندووە، "ئەم دەستەیە ویستویەتی سزای ھاووڵاتیان بدات و بێبەشیان بکات لەم خزمەتگوزارییە و زەرەر بە بەرژەوەندییەکانیان بگەیەنێ لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری تری بەکەڵک بکاتەوە و لە سەرمێزی گفتوگۆو راگۆڕینەوە دابنیشێ، بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی بن پێ کردووە و زەرەری لە ناوبانگی کۆمپانیاکەمان داوە".

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمەوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکان
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەداخەوە ئاگاداری بەشداربووانی دەکاتەوە کە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی فەرمانی داوە بە بڕینی لێکبەستنەوەی نێوان کۆڕەک و کۆمپانیاکانی تر بەھۆی بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە واژۆکردنی گرێبەستی تایبەت بە خزمەتگوزاری پارێزگاری کردن لە ژمارە، ئەو بڕیارەی کۆڕەک بە بڕیارێکی نا دادپەروەرو زاڵمانەی دەبینێ بەرامبەر بە مافی بەشداربووان و کۆمپانیاکە.
ھەروەھا دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی کاتی پێویستی بۆ دیراسەت کردن و وەڵامدانەوەی بڕیاری واژووکردنەکە بە کۆڕەک نەدا، بەڵکو پێویست بوو دەستەکە چاوەڕێی وەڵامی فەرمی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بکات دوای ئەوەی کاتێکی گونجاوی بۆ دەڕەخساند بۆ وەڵامی پەیوەست بەم بابەتەوە .
ھەر جیاوازیەک لە بۆچوون لە نێوان دەستەو کۆمپانیاکان ھەبێت پێویستە بەتەواوی بە دوور بێت لە تێوەگلاندنی بەشداربوو لەم جیاواز بینیە و سزادانیان.
لەبەر ئەوە ئێمە وادەزانین کە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندن زاڵمانەیە و نادادپەروەرییانەیە و لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانیدا نیە، بەڵکو ئەم دەستەیە ویستویەتی سزای ھاووڵاتیان بدات و بێبەشیان بکات لەم خزمەتگوزارییە و زەرەر بە بەرژەوەندییەکانیان بگەیەنێ لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری تری بەکەڵک بکاتەوە و لە سەرمێزی گفتوگۆو راگۆڕینەوە دابنیشێ، بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی بن پێ کردوەو زەرەری لە ناوبانگی کۆمپانیاکەمان داوە.
ئەمە جاری یەکەم نیە کۆمپانیای کورەک تیلیکۆم خۆی لە پێگەی رووبەڕوو بە بڕیاری زاڵمانە دەرھەق بەخۆی دەبینێتەوە وادەبینێ کە بەئامانج کراوە، لە کاتێکدا واماندەزانی ھەموو جۆرە پشتگیریەک دەکرێین چونکە تاکە کۆمپانیای نیشتیمانیین و دەستەکەش ھاوپشکی ستراتیژیمانە لە کەرتی گەیاندندا.
بەم ھۆیەوە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەداخەوەیە کە پرسەکان بەم ئاقارە گەیشتن و داوای لێبوردن لە بەشداربووانی دەکات لەبەرامبەر ئەم بڕینە بێ پاساوەی نێوان کۆمپانیاکان و بەڵێنیان پێدەدات کە کاردەکات بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە بە زووترین کات و ئەمە لە پێشینەی کارەکانی دەبێت، ھەروەھا ھیوا دەخوازێت کە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنیش لەم بڕیارەیان پاشگەز ببنەوەو فەرمان بکەن بە دووبارە بەستانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیاکان بۆ بەرژەوەندی ھاووڵاتی عێراقی.ئ





ئەم هەواڵە 3106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad