English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێنته‌ری جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكان ده‌كرێته‌وه‌
2019-03-24 [02:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی "د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێنده‌رناسی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و، (د.محه‌مه‌د حسین) سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و (خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و، به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌زانكۆكان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌بواری جێنده‌رناسی له‌هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌برد.

له‌ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا وتاری (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن (د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا) نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش كرا، له‌ وتاره‌كه‌یدا د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د به‌ناوی وه‌زیری خوێندنی باڵا و ستافی وه‌زاره‌ت ده‌ستخۆشی له ‌ڕێكخه‌رانی وۆركشۆپه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكانی كوردستان كرد.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ به‌ به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد و، وتی: دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاسپارده‌كان كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكان درا، وتیشی هاوكات بڕیاری خوێندنی بابه‌ته‌كانی جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكان ده‌ركرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، (خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ته‌یه‌كدا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ خزمه‌تكردن به‌ بواری جێنده‌رناسی خسته‌ڕوو و، وتی: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كاری دامه‌زراوه‌یی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مانه،‌ كه‌ كار له‌سه‌ر یه‌كسانی جێنده‌رناسی و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ژنان ده‌كات، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا ئه‌مه‌ل جه‌لال كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان و ستراتیجی كاره‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی ژنان خسته‌ڕوو.

هه‌ر له‌و وۆركشۆپه‌‌دا (د.محه‌مه‌د حسین) سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌چالاكیه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرده و، وتی:‌‌ له‌وڵاتان به‌شداری كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفرانسه‌ زانسیته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانمان كردوه‌، بۆئه‌وه‌ش داوای له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد كار بۆ وه‌رگرتنی فه‌ند بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتان و ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌كانی تایبه‌ت به‌ بورای ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت سنوری كاره‌كانیان فراوان بكه‌ن و سوود له‌ ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرن.

له‌ وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌بواری جێنده‌رناسی گفتوگۆ له‌باره‌ی كاره‌كانی داهاتوی سێنته‌‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌زانكۆكانی كوردستان كرا و، نه‌خشه‌ڕێی كاری داهاتوو و، چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی بابه‌تی جێنده‌رناسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و چه‌ند پێشنیازێك بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ گه‌ڵاڵه‌ كران.





ئەم هەواڵە 3133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad