English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر هه‌ركى: فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غدا ده‌نگی به‌ دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دا
2019-03-24 [02:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق دەنگیان بە دوورخستنەوەی ھەریەک لە نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا و ھەردوو جێگرەکەی لە کارەکانیاندا.

دکتۆر ناسر ھەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دەنگمان لە سەر دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەی لە پۆستەکانیان داوە.

ھەرکی گووتی: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەوەیە، بارودۆخی مووسڵ باشتر ببێت و ئەو کەسانەش سزا بدرێن، کە لە رووداوی نقوومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی ھاووڵاتییان لەو شارە کەمتەرخەم بوون.

ھەروەھا دکتۆر ناسر ھەرکی: گووتی، بەشێکی زۆری بەرپرسانی پارێزگای موسل تێوەگلاون بە گەندەلی بۆیە رەوشی پارێزگاکە روولە خراپ بوونە،  دەبێت ھەرچی زوویە کاری باشتر بکرێت بۆ ئەو پارێزگایە.

دوای نغرۆبوونی کەشتییەک لە ٢١ی ئەم مانگە لە شاری مووسڵ، کە بووە ھۆی خنکانی زیاتر لە ١٠٠ کەس و بێسەروشوێنبوونی دەیانی دیکە، خەڵکی ئەو شارە تووڕەیی خۆیان لە دژی کەمتەرخەمانی شارەکەیان ھێنایە سەر شەقام و داوای سزادانی بەرپرسانی شارەکەیان کرد. بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکاریەش، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پارێزگاری نەینەوا و ھەردوو جێگرەکەی لە کارەکانیان دوورخستنەوە.

 

دڵشاد هه‌ركی





ئەم هەواڵە 10222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad