English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ئاراس حسۆ میرخان: لەگەل یەکێتی کۆبوونەوەی زۆرباشمان ئەنجام داوە
2019-03-24 [04:06 AM]

ZNA- هەولێر


دکتۆر ئاراس حسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیەتی: 

له‌م مانگه‌ دوو كۆبونه‌وه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ (ی.ن.ك) بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌نجام دران، راسته‌ رێك نه‌كه‌وتین به‌ڵام باش له‌ یه‌كتری تێگه‌یشتووین، ئێستا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌ :- 

١-  پارتی چه‌ند به‌ په‌رۆشه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان. بۆیه‌ پارتییه‌كان ده‌بێت دڵیان گه‌وره‌ بێت.

٢- پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ند نییه‌ به‌م كۆبونه‌وانه‌ و پڕۆسه‌ی سیاسی چیتر بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك دوا ناكه‌وێت.

٣- پارتی ڕێز له‌ هه‌موو لایه‌نێك ده‌گرێت به‌ڵام رێزی مه‌زنی پارتی بۆ ده‌نگده‌رانی كوردستانه‌ و ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌وان چۆنییان ویستووه‌ وا ده‌بێت.

٤- پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕاسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێ.

٥- تا ئه‌و كات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بین تا ڕێك بكه‌وین به‌ڵام حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌موو ڕێككه‌وتنێك و ڕێكنه‌كه‌وتنێك بۆ پارتی گرنگتره‌.


دڵشاد هەرکی





ئەم هەواڵە 3823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad