English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتییان
2019-03-25 [06:05 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌مه‌ترسیيه‌كانی كاره‌با له‌كاتی بارانبارین و لافاودا بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019، لە ئاگادارییەکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیاند، کە له‌كاتى بارانباریندا مه‌ترسیی تۆڕه‌كانى كاره‌با زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتى بارانباریندا له‌ ستوونى كاره‌با و تۆڕه‌كانى دوور بكه‌وینه‌وه‌، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌مه‌ترسیيه‌كانی كاره‌با له‌كاتی بارانبارین و لافاودا، ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه‌ په‌یره‌و بكه‌ین.

1- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ستوونى كاره‌با و محاویله‌ و كه‌لوپه‌له‌ كاره‌باییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌كاتی بارانباریندا.

2- له‌كاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ ناو ماڵه‌كان له‌كاتی بارانباریندا، پێویسته‌ ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ (بۆرده‌)كه‌ بكوژێنرێته‌وه‌، دواتر ماڵه‌كه‌ پاك بكه‌ره‌وه‌.

3- نابێت رێگه‌ بدرێت مناڵان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ یاری بكه‌ن و له‌ستونه‌كانى كاره‌با نزیك ببنه‌وه‌.

4- له‌كاتی ته‌ڕبوونی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان، نابێت به‌كاربهێنرێت تا چاك ده‌كرێته‌وه‌.

5- له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئاوو كاره‌با، پێویسته‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌، لم یان ئاگرگوژێنه‌ به‌كار بهێنرێت نه‌ك ئاو.

6- پێویسته‌ كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی (أسعافات أولیة) له‌هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت و كه‌سێكیش له‌ئه‌ندامانی خێزان ئاشنابێت به‌كاره‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی.

7- كاتێك كه‌سێك تووشی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌با ده‌بێت، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌پارچه‌یه‌ك پلاستیك یاخود ته‌خته‌ رزگاربكرێت.

 





ئەم هەواڵە 7411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad