English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆنی ناخۆشی دەم ھۆکارو چارەسەرەکانی
2019-03-25 [01:38 AM]

هەولێر _ ZNA


توێژینەوەیەکی تازە دەریخستووە، بەھۆی بۆنی ناخۆشی دەمەوە لە کۆی ١٠ کەس ٩ کەسیان تووشی دوو دڵی دەبن.
لەوبارەیەوە جیمس جولنیک پزیشکی ددان چەند راستییەک لەسەر بۆنی ناخۆشی دەم دەخاتەڕوو.
 

شتنی ددان بەھەویرو فلچەی تایبەت چارەسەری ھەموو کێشەکە ناکات، بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی چارەسەری دەکات، ھەربۆیە لەگەڵ ئەوەشدا پەتی ددان و چیلکەی پاکردنەوە بەکاربھێنە، بۆ ئەو شوێنانەی کە فڵچە پێی ناگات، وەک نێوانی ددانەکان و کلۆرەکان.

ئەو پزیشکە دەڵێت: ٩٥%ی خەڵک نازانن بۆنی دەمیان خۆشە یان ناخۆشە، چونکە بۆنی دەم بەردەوام لە کەمبوون و زیادبووندایە.

چۆن بۆنی ناخۆشی دەم تاقی دەکەیتەوە؟

“ئەگەر متمانەت بەکەس نیە یان شەرم دەکەیت بۆ ئەوەی بزانیت بۆنی دەمت دێت یان نا، زمانت بۆماوەی ١٠ چرکە لەسەر مەچەکت دابنێ، دوای ئەوە بۆنی مەچەکەت بکە، یان ئەو پەتەی ددانی پێ پاک دەکەیتەوە، دوای وشکبوونەوەی بۆنی بکە”.

“سیر، پیاز، ماسی، قاوە، خواردنەوە کھولییەکان، گۆشت و جگەرە”، بەشێوەیەکی کاتی بۆنی دەم ناخۆش دەکەن، ئەگەر تەندروستی جەستە تەواو بێت، چونکە لیک و جەستە سەربەخۆ بۆن ناھێڵن.

ئەو پزیشکە زانیاری زیاتر دەدرکێنێت و دەڵێت: ددانەکان بەرێکوپێکی بشۆ بەیانیان کاتێک لە خەو ھەڵدەسیت، شەوان بەسەعاتێک دوای نان خواردن جارێکی تر بشۆردرێت، ھەروەھا لە ھەفتەیەکدا دووجار زمانت لانیکەم بەفڵچە بشۆ.

بۆنی ناخۆشی دەم تەنھا ھۆکارەکەی ناو دەم نیە، بەڵکو ھۆکاری تریش ھەیە وەک: “قورحەی گەدە، یان ئەوانەی کێشەی ھەرس کردنی خواردنیان ھەیە، یان ئەوانەی قەترەی لوت بەکاردەھێنن بۆنەکەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، ھەروەھا نەخۆشییەکانی پوک بۆنی ناخۆش دەردەکەن، ھەروەھا لەکاتی شتنی دداندا ئەگەر خوێن ھەبوو ئەوە سروشتی نیەو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چارەسەر”.





ئەم هەواڵە 9031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad