ZNA- ھەولێر
یانەی ریال مەدرید بەسەرپەرشتی زەینەدین زێدان لە ھەوڵدایە تا ھاوینی داھاتوو پێکھاتەی یانەی شاھانە نوێبکاتەوە بە ھێنانی چەند یاریزانێکی بەتوانا .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، زێدان داوای لە بەرپرسانی یانەی شاھانە کردووە گرێبەست لەگەڵ یاریزان نگۆلۆ کانتی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی چێلسی مۆربکەن .
لەھەواڵەکە ھاتووە، زێدان سەرسامە بەتواناکانی کانتی و ھەوڵدەدات ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانەی پێ بەھێز بکات.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، جگە لە یانەی ریال مەدرید، یانەکانی یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان گرنگیەکی زۆر بە تواناکانی کانتی دەدەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9985جار خوێندراوەتەوە |